top of page
Search

گروپی یورەیژیا پۆلێنکاریەکی نوێ دادەنێن بۆ هەوکردنی درێژخایەنی لووت و جیوبەکان

گۆشتی زیادەی لووت و جیووبەکان زۆربەی کات وەک یەک نەخۆشی چارەسەردەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا چەندین جۆری جیاوازی هەیە. هەوکردنی درێژخایەنی لووت و جیوبەکان و گۆشتی زیادە حاڵەتێکە کاردەکاتەسەر هەناسەدان و بۆنکردن و خەو و جۆرێتی ژیان. هەندێک لە چارەخوازان زوو بەرەو باشبوون دەڕۆن و لە هەندێکدا دوای بەکارهێنانی دەرمان و نەشتەرگەریش نەخۆشیەکە زوو زوو سەرهەڵدەداتەوە. چەندین ساڵە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی چارەسەری ئەم نەخۆشییە نەبوونی ڕێگەچارەیەکی پراکتیکی بوو کە بتوانێت جۆرە جیاوازەکانی ئەم گۆشتەزیادەیە پۆلێن بکات لە کاری کلینیکیدا. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە د. گۆران یەکێک لە گەورەترین توێژینەوەکانی بەڕێوەبرد کە لەسەر بابەتەکە کرابێیت و توێژینەوەکە لەلایەن گروپی یورەیژیا بەجێهێنرا. توێژینەوەکە لە زیاتر لە ٢٠٠٠ چارەخواز پێکهاتبوو و چوندین ساڵی خایەند، وە هەریەک لە چارەخوازان بە وردەکارییەوە پشکنینی نیشانە و ئەنجامی ناوبین و سی تی سکان و پشکنینی تاقیگەییان بۆ کراوە. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا پۆلێنکاریەکی تازە و کلینیکی پێکهێنرا کە گۆشتی زیادەی لووت و جیوبەکان پۆلێن دەکات بە ٣ جۆرەوە: ئیۆزینۆفیلی، نائیۆزینۆفیلی و هەستیاری. هەریەک لەم جۆرانەش بەپێی قورسایی حاڵەتەکان و کاریگەری نەخۆشییەکە لەسەر ئەندامەکانی دوروبەر، بۆ چەند ئاستێک جیاکراونەتەوە. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە دەریدەخات کە جۆرە جیاوازەکانی ئەم هەوکردنە درێژخایەنە بەشێوازێکی جیاواز ڕەفتاردەکەن و وەڵام دەدەنەوە بۆ چارەسەر، هەندێکیان چالاکن و زوو سەرهەڵدەدەنەوە، هەندێکیان ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرنەوە و بە نەشتەرگەری چارەسەر دەبن و هەندێکیان زیاتر بەهۆی هەستیارییەوە سەرهەڵدەدەن. ئەم پۆلێنکارییە یارمەتی پزیشکان دەدات کە بەزووترین کات باشترین چارەسەر بۆ چارەخواز هەڵبژێرن بەپێی ئەنجامی ئەو پشکنینە پێویستانەی بۆیان دەکرێت، وە لە کاتی بڕیاردان لەسەر نەشتەرگەری، فراوانی پێووستی نەشتەرگەرییەکە و مەترسی سەرهەڵدانەوە بزانن. ئەم شاکارە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی و سویسری دایەگنۆستیکس بڵاوکراوەتەوە، کە گۆڤارێکی نێودەوڵەتییە، ئیمپاکت فاکتەری ٣.٣ و سایتسکۆری ٥.٩یە، کە ئەمەش بەهێزی زانستی توێژینەوەکە و گرنگی لە جیهاندا دەردەخات.


دەتوانن لێرەوە بینەری توێژینەوەکە ببن.



 
 
 

Comments


bottom of page