top of page
Search

 ناساندنی خاڵبەندییەکی تازە بۆ نەشتەرگەری دروستکردنەوەی ئێسکۆکەکانی گوێ

ئۆسیکیولۆپلاستی نەشتەرگەرییەکی وردی گوێچکەی ناوەڕاستە، کە بۆ دروستکردنەوە و پێکهێنانەوەی ئێسکۆکەکانی بیستن ئەنجامدەدرێت، کاتێک بەهۆی هەوکردنی درێژخایەن، گۆشتی زیادە یان چەند نەخۆشییەکی تر زیانیان پێدەگات. سەرەڕای سوودێکی زۆری گشتی نەشتەرگەرییەکە لە ڕوانگەی گەڕانەوەی بیستن، زۆرجار ناتوانرێت بە تەواوی بزانرێت کە

چارەخوازێک چەند سوود لە نەشتەرگەرییەکە دەبینێت، ئەمیش بەهۆی هەبوونی چەندین فاکتەری گرنگی ناو گوێ کە کاردەکەنە سەر سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە. 

لە توێژینەوەیەکی گروپی یورەیژیادا، کە لە لایەن د.گۆرانەوە سەرپەرشتی کرابوو، هەموو خاڵبەندییە پزیشکییەکانی 

پێشبینیکردنی ئەم نەشتەرگەرییەکۆکرانەوە و پوختە کران، وەک خاڵبەندی ئۆستن و بێلوچی و چەندینی تر. بەڵام گرنگترین بەشی ئەم توێژینەوەیە ناساندنی خاڵبەندییەکی تازە بوو، کە لە لایەن د.گۆرانەوە دروستکراوەو هەموو بەش و فاکتەرە گرنگەکانی خاڵبەندییەکانی پێشوو لەخۆدەگرێت، وە چەندین فاکتەری نوێی دیکە کە لە چەندین توێژینەوەی دیکەدا 

گرنگیان پیشاندرابوو بەڵام نەخرابوونە هیچ کام لە خاڵبەندییەکانەوە، وەک دۆخی پەردەی گوێ، جۆری نەشتەرگەری، جۆری کەرەستەی جێگرەوەی ئێسۆکەکان، و چۆنیەتی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە لە سی تی سکاندا. توێژینەوەکە لە گۆڤاری (Journal of Otology) بڵاوکرایەوە، کە ئیمپاکت فاکتەرەکەی (١.٤) و سایت سکۆرەکەی (٢.٥) وە شێوازێکی نوێ و پراکتیکیە بۆ باشترکردنی هەڵسەنگاندی پێش نەشتەرگەری و پلاندانان بۆ نەشتەرگەری

و ئاڕاستەکردنی نەخۆش



 
 
 

Comments


bottom of page