سەرسوڕانی بەرماوەیی دوای چارەسەری سەرگێژەی نەوبەیی باری
- Goran Latif
- Jan 23
- 1 min read
سەرگێژەی نەوبەیی باری ، یان (BPPV) بە زمانی پزیشکی، یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی سەرگێژخواردنی لەپڕ. بەڵام دڵخۆشکەرترین زانیاری لەسەر ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە بەگشتی بە چەند مانۆرێکی ئاسان و گۆڕانکارییەکی سادەی
ژیان چارەسەر دەکرێت.
بەڵام خاڵێک هەیە کە زۆرێک لە چارەخوازان پێینازانن، کاتێک سەرسوڕاندنەوە دەوەستێت و زۆرێک لە پشکنینەکانە باوەکان ئاسایی دەبن، زۆرێک لە چارەخوازانان هاوسەنگیان تەواو نییە، وە زۆربەیان ئەم لاسەنگییە بە بێهۆشیەکی کەم و ناجێگیری وەسف دەکەن. وە هەندێکیان ترسیان هەیە لە بەپێڕۆیشتن لەشوێنی تاریکدا یان شوێنێک کە پێچی زۆری تێدابێت. پزیشکان بەمە دەڵێن سەرسوڕانی بەرماوەیی، بەڵام هەرچەندە ناوی هەیە ئەم حاڵەتە و حاڵەتێکی ڕاستییە، قورسە بۆ
پزیشکان کە بیپشکنن.
گروپی یورەیژیا، هەنگاوێکی گرنگینا بەرەو چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەشێوازێکی هەستۆکی و مۆدێرنانە. لەم توێژینەوەیەدا، سەرسوڕانی بەرماوەیی تەنها بە پشتبەستن بەنیشانەکانی چارەخوازان دەستنیشان نەکرا، بەڵکو، بە بەکارهێنانی ئامێرێکی هەستەوەری کەشێوازی ڕۆیشتنی چارەخوازان لێکدەداتەوە.
لەم توێژینەوەیەدا، ئەو چارخوازانەی حاڵەتی سەرگێژەی نەوبەیی بارییان هەبوو، پێش و پاش چارەسەرە مانۆرییەکان بەم ئامێرە حاڵەتەیان تۆمارکراو و ئەنجامەکان بە تۆماری کەسی تەندروست بەراورد کران.
لە توێژینەوەکەدا بە وردی چاودێری شێوازی ڕۆیشتنی چارەخوازانکرا، بەتایبەتی لە کاتی چاوداخستندا، چونکە تاریکی و چاوداختن فشار دەکەنە سەر سیستەمی هاوسەنگی مرۆڤ.
ئەنجامەکان چەندین ڕاستی کلینیکی گرنگی هەژاند، ئەو چارەخوازانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە دوای چارەسەر بەشێوازێکی زانستی دەتوانرێت بزانرێت کە سەرسوڕانی بەرماوەیییان هەیە یان نا، وە ئەوانەی حاڵەتەکەیان هەیە زیاتر لە ژێر چاودێری پزیشکدا بمێننەوەو و مانۆرەکانیان بۆ کاتێکی درێژتر بۆ ئەنجام بدرێت، تا نەخۆشییەکە بە نیشانە بۆماوەییەکانیەوە چارەسەر بکرێت.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری لایف پەخشکرا، کە بەشێکە لە پەخشەری بەناوبانگی (MDPI) و ئیمکات فاکتەرەکەی (3.4).
بۆ خوێندنەوەی زیاتر:



Comments