نەشتەرگەری لووت و جیووبەکان بە ناوبین دەکرێت ببێت بە باشترین چارەسەر بۆ ئەم ئێسکەلووە دەگمەنە!
- Goran Latif
- 6 hours ago
- 1 min read
ئۆستیۆبلاستۆما جۆرێکە لە ئێسکەگرێکانی لووت و گیرفانەکانی لووت و یەکێکە لە دەگمەنترین گرێکان لە سەر و ملدا، و کەمتر لە %١ی گرێیەکانی ئەو ناوچەیە پێکدێنێت. بە بەراورد بە نەخۆشییەکانی دیکە زانیارییەکی کەم لەسەر گرێکە و شێوازەکانی چارەسەرکردنی دەزانرێت و ئەو زانیاریانەی لە جیهاندا هەن لە توێژینەوەی تاکەکەیسی دەرناچن.
بەشێوەیەکی گشتی چارەخوازان لووت گیران و سەرئێشە و خوێنهاتنی لووتیان هەیە، بەڵام بەدەگمەن دەکرێت گرێکە زۆر گەورەببێت و زیان بە ژێرکاسەی سەر و چاو بگەیەنێت. باوترین چارەسەر کە بۆ ئەم جۆرە گرێیانە کراون نەشتەرگەری کراوەن، کە دەکرێت چارەخواز توشی چەندین کێشەی دیکە بکات، وەک دووبارە سەرهەڵدانەوە و شێواوبوونی ڕووکار و دەموچاو.
بۆ ئەم مەبەستەش، د. گۆران، توێژینەوەیەکی بەڕێوەبرد لەلایەن گروپی یورەیژیا، و لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٥، ٥ کەیسی ئەم گرێ دەگمەنەی کۆکردۆتەوە لە یەک سەنتەردا و لە توێژینەوەیەکدا چارەسەری گرێکەی بە نەشتەرگەری ناوبین کردووە، ئەم چارەخوازانە تەمەنیان لە ١٢-٥٧ ساڵبوو و لە ٤ کەسیاندا گرێکە بەتەواوی و بەبێ هیچ کێشەیەک لابراوە، بەڵام لە کەیسی پێنجەمدا بەهۆی داڕووشاندنی ژێرکاسەی سەر لەلایەن گرێکەوە، بەشێکی کەمی هێڵدراوەتەوە تا کێشەی مێشک و دەمارەکان لە نەخۆشەکەدا ڕوونەدەن. هەموو چارەخوازان تا ٥ ساڵ چاودێری پزیشکی کراون و هیچکامیان دووچاری دووبارەسەرهەڵدانەوەی گرێیەکە نەبوون.
گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە پیشانی زانا و پزیشکانی جیهان دەدات کە نەشتەرگەری بە ناوبین لەم گرێیانەدا هەڵبژاردنێکی بێترس و کاریگەرە، ئەگەر گرێکە نزیک پێکهاتە گرنگەکانی ناوچەکەش بێت. وە ئەم توێژینەوەیە لە بوارێکدا کراوە کەتەنها چەند بەڵگەیەکی کەمی بڵاو لەسەری هەیە
توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەرشیفی ئەوروپی نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ بڵاوکراوەتەوە کە سەر بە پەخشەری سپرینگەرە، و دەتوانن توێژینەوەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ببینن.


Comments